٣ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٤٥
کارەکانی سوپای پاسداران بۆ بەرنگاریی کۆرۆنا لە ئێران

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە پێکهاتنی قەرارگای بایۆلۆژیی هێزی زەوینی سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وتی: هەموو یەکینەکانی شەڕی نوێی قەرارگاگەلی ١٠ دانەیی هێزی زەوینی سوپا لە ئامادەیی تەواودان و هاوکات کارناسان و پسپۆڕانی مایکرۆبایۆلۆژی و ڤایرووس‌ناسیی هێزی زەوینی سوپا ڕەوانەی ناوچە تێوەگلاوەکان بە ڤایرووسی کرۆنا کراون.

ناوبراو بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان لە گەڵ ڕێکخراوی توێژینەوە و جیهادی خۆبەڕێوەبەری بۆ کەڵک وەرگرتن لە سیستەمگەلی مژپاش و ماشینگەلی DSM بۆ پاکژکاری لە ناوچە تێوەگلاوەکان بەو ڤایرووسە، هاوئاهەنگی بۆ کڕیینی شمەکی پێویست بۆ چڵك‌سڕینەوە، پێوشوێن گرتنی دابینکاری و ئامادەکردنی مادەگەلی سڕینەوەی پیسایی و پاکژکاری و ... بەشێکن لە هەوڵ و چالاکییە گرینگەکانی هێزی زەوینی سوپا لە رۆژانی ڕابردوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس.

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە ئاماژە بە جێگرکرانی یەکەیەکی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی گەڕۆک لە شاری قوم و یەکەیەکی سی‌تی‌ئێسکەنی گەڕۆک لە نەخۆشخانەی شوهەدای یافت ئابادی تاران لە سەر داوای وەزارەتی تەندروستی، وتیشی: وێرای ڕاگەیاندنی ئامادەباشی تەواو بە هەموو نەخۆشخانەکانی هێزی زەوینی سوپا، پێوشوێن گرتنی دابین‌کاری کەرەسەگەلی پاراستن و مادەی کەحولی، جلوبەرگی پاراستن، ماسکی N۹۵ و …بۆ نەخۆشخانەکانی هێزی زەوینی سوپا لە پێناو یارمەتی گەیاندن بە نەخۆشانی کرۆنایی، بەشێکە لە هەنگاوە هەڵگیراوەکانی ئەم هێزە.

.............
340